کوردپرێس:
به پێى نووسراوێكی ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، بڕیار دراوه به دوورخستنه‌وه‌ی كۆمسیار سه‌عید حه‌مید كاكه‌یی له كاره‌كه‌ی بۆماوه‌ی 60 رۆژ.
ئه‌میندارێتیى گشتیى كۆمسیاران ده‌ڵێت" بڕیاره‌كه بۆ سه‌رپێچیكردنی له كاروباره‌كانى كۆمسیۆن و بڕیاره‌كه‌ش به پشتبه‌ستن به ده‌قی ماده‌ی (17/ دووه‌م) له یاسای دیسپلینی وه‌زیفی ده‌رچوێندراوه كه له 22ی 11ی 2018، له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتیی ئه‌نجومه‌نى گشتیى كۆمسیاران ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كراوه.
" له‌سه‌ر كۆى ڕووداوه‌كانى په‌یوه‌ست به كۆمسیار سه‌عید كاكه‌یی لیژنهیێكی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت، لیژنه‌كه‌ش پێویسته له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌رز بكاته‌وه" به‌پێى بڕیارى ئه‌میندارێتیى گشتى.
Your Comment