په‌یوه‌ندیی تەلەفۆنیی نێوان وه‌زیرانی به‌رگریی توركیا و رووسیا

بەشی تورکیا- خولوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی توركیا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سێرگی شۆیگو هاوشانه‌ رووسییه‌كه‌ی، ئه‌نجام دا و لە تەلەفونەکەشدا باس له‌ دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب كرا.

کوردپرێس:

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپەری فه‌رمیی وەزاره‌تی به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی رووسیا، ئەنجام دا. له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له‌ دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب و پرسه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرا.

وەک لە هەواڵەکەی ماڵپەری وەزارەتی بەرگریی تورکیا هاتووە، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باس له‌و هه‌وڵانه‌ كرا، كه‌ مه‌به‌ست لێیان زیان­گه‌یاندنه‌ به‌ رێككه‌وتنی سۆچی و جه‌خت كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان چاوكراوه‌ بن و ئاگاداری هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م جۆره‌ ببن.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئاكار و شۆیگۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان كرا له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاسایشی هه‌ردوو وڵات.

News Code 39841

Your Comment

You are replying to: .
captcha