به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "یه‌كێتی هێڵی سووری له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نییه بۆ به‌شداری پێكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی به لای یه‌كێتیه‌وه گرنگه شوێن كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌تی له ناو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به گوزه‌رانی هاووڵاتییانه‌وه".
ناوبراو ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌شداری پێنه‌كردنی هیچ لایه‌نێک بن، له‌فه‌رهه‌نگ و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی، ئاوت كردنی هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی نییه له‌به‌ر ئه‌وه به‌شداری كردن و به‌شداریی پێنه‌كردنی لایه‌نه‌كان ده‌وه‌ستێته سه‌ر خواستی خۆیان و ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌یانه بۆ شوێنكردنه‌وه‌یان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت".
لوقمان وه‌ردی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: "یه‌كێتی ده‌یه‌وێت شوێن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و لایه‌نانه بكرێته‌وه كه ئاره‌زووی به‌شداری له كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ن، دواجاریش خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن ده‌بنه به‌شێک له حوكمڕانی یان ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن".
ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاشكرای ده‌كات: "یه‌كێتی به‌شێكی كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له كابینه‌ی نوێی حوكمڕانی هه‌رێم، به حوكمی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ک هێزی دووه‌م له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌ركه‌وتوووه، فاكته‌ری هێز و ئابووری و جوگرافی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌بنه مایه‌ی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه و به‌هێز بۆی".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment