کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش له‌كۆی 5 هه‌زار و 429 پشكنین، 447 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 16 تووشبووی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ست داوه 551 تووشبووش له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
Your Comment