بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەبارەی مەترسیەكانی داعش لەسەر بەغداد بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند: "جموجۆڵی گرووپە تیرۆریستیەكان بەتەنیا مەترسی نین بۆ سەر بەغداد، بەڵكوو هەر جموجوڵێكی ئەوان بەتەواوی مەترسیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و دەبێت رێگرییان لێ بكرێت".
ناوبراو وتیشی وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی بەرگری و هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان و دەسگیر كردنیان و پووچەڵ كردنەوەی هەموو ئەو هەوڵانەی كە دەیدەن بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایش لە عێراق و لە ئێستاشدا هیچ مەترسیێک بوونی نییە سەبارەت بە دووبارە گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق".
ئەوە لە كاتێكدایە کە هێزی پێشمەرگە و بەرپرسانی هەرێم دەڵێن مەترسیی گەڕانەوەی چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیێكێ عێراق هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment