٢٠ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٢:١٨
هەرێم نەوتەكەی ڕادەستی بەغدا دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموكرات پابەندبوونی حكوومەتی هەرێم بە مەرجەكەی بەغدا بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ بە مەرجی نادرنی بەشە بودجەی هەرێم دەردەبڕێت و سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: هەموو جارێک هەرێم پابەند بووە بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ بەغدا كردوویەتی، دڵنیاین ئەمجارەش پابەند دەبێت.

کوردپرێس:

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەو بارەیەوە رایگەیاند: لەناو بودجە هاتووە كە شایستەی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، دەكاتە 12.67%ی كۆی بودجەی عێراق، لەبەرامبەریشدا پێویستە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.

وتیشی: "پێشنیازێك خراوەتە ڕوو بۆ ئەوەی پشكی هەرێم بۆ 17% زیاد بكرێت تا ئەوكاتە سەرژمێری دانیشتوانی عیراق دەكرێت، یان بودجەی سیادی كەم بكرێتەوە و ئەو كاتە ئەگەر پشكی هەرێمیش دەستكاری نەكرێت، شایستە داراییەكانی زیاد دەبێت".

لەبارەی پابەندبوونی حكوومەتی هەرێمیش بەڕادەستكردنی نەوتەكەی بە كۆمپانیای سۆمۆ، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: " هەرێمی كوردستان هەمیشە پابەند بووە بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ عێراق كردوویەتی، بۆیە دڵنیاین ئەمجارەش پابەند دەبێت و چاوەڕوانین حكوومەتی بەغداش پابەند بێت".

News Code 39720

Your Comment

You are replying to: .
captcha