بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بەم شێوەیە:
له نزیکه‌وه چاودێریی ڕووداو و پێشهاته‌کانی به‌غدا و خۆپیشاندانه‌کان و لێکه‌وته نه‌خوازراوه‌کانی ده‌که‌ین. توندوتیژی و که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی، مایه‌ی داخ و نیگه‌رانییه و مه‌ترسیی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌که ده‌هێنێته ئاراوه. وێڕای سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین دان به خۆیاندا بگرن و کارێکی وا نه‌کرێت دۆخه‌که به ئاقارێکی خراپتردا بڕوات.
ده‌ستوور و یاسا مافی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه دیاری کردووه و ده‌یانپارێزێت، به هه‌مان شێوه ڕێگه‌ی له ئاڵۆزی و پشێوی و توندوتیژی گرتووه. داوا ده‌که‌ین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و مامهڵهکرنیش له‌گه‌ڵیاندا له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت و هه‌مووان ئارامی بپارێزن و ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی وڵات بکه‌ن.
سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، سه‌رکه‌وتنی عێراقه و هه‌ر تانه و سکاڵا و تێبینییه‌کیش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌بێت، ده‌بێ به ڕێکاره یاسایییه‌کان یه‌کلایی بکرێنه‌وه. ده‌بێ هه‌موومان له عیراق له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانیدا بین و پێکه‌وه، یه‌کڕیز و ته‌با، ئاشتیانه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کان به‌تایبه‌تی تیرۆر ببینه‌وه، ئارامی و ژیان و گوزەران و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان ئامانجی سەرەکیی ھەمووان بێت.
Your Comment