به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌یره‌ت عه‌بدولڕه‌حمانۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان گوتی: نوێنه‌رانی ڕووسیا و توركیا و ئێران ڕۆژانی 28 و 29ی ئه‌م مانگه خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به بارودۆخی سووریا له كازاخستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: پێده‌چێت نوێنه‌رانی حكوومه‌تی سووریا و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
شایانی باسه؛ ڕووسیا و توركیا و ئێران به كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانی سیاسیی سووریا داده‌نرێن به‌ڵام چاودێران پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات -كه كورد پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیه‌تی- ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانووستانه‌كان نه‌بن له‌باره‌ی ئاینده‌ی سووریاوه، پێشبینی ناكرێت هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment