بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارەکەدا وێڕای تیشک خستنه‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، زیاتر كردنی فریاگوزارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ئاوارانه جه‌ختی لێكرایه‌وه، كه به هۆی توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
له‌لای خۆیه‌وه گارێت سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌رامبه‌ر حه‌وانه‌وه و ئاسانكاری كردن بۆ ئاواره‌كان و ئاماژه‌ی دا به پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشک خرایه سه‌ر ره‌وش و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ زێدی خۆیان به‌شێوه‌یێک كه گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشیان بكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment