به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 16ی تشرینی دووهه‌می 2018 ھه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یھانی توركیا ده‌ستی پێكردوووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له ساڵێک ڕاگیرابوو و پسپۆڕانی ئابووریش ئه‌و هه‌نگاوه به ئه‌رێنی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و عێراق داده‌نێن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووکی له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان ڕاگه‌یاندوووه و ئه‌مریكاش پێشوازیی له‌و بڕیاره كردوووه و به سه‌ره‌تایێک بۆ زیاتر لێكترنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان وه‌سفی ده‌کات.
پسپۆرانی ئابووری بڕیاری ھه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یھانی توركیا به بڕیارێكی ئه‌رێنی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه‌سف ده‌كه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه د. خالید حه‌یده‌ر پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆ بهPUK media ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی باشه و به پله‌ی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندایه، چوونكه پاراستنی ئاسایشی بۆرییه نه‌وته‌كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی هه‌رێمه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره هه‌ردوولا زیاتر له یه‌كتر نزیک ده‌كاته‌وه و واده‌كات گفتوگۆكان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گه‌رمتر بێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و عێراقیشدا ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی: بڕیاری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا بارودۆخێكی ئارام و گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌خوڵقێنێت كه‌بتوانن بێ‌ترس بێنه هه‌رێم و كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره حكوومه‌تی عێراق ناچار ده‌كات ئاسانكاریی زیاتر بۆ هه‌رێم بكات له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ی نه‌قدی بۆ هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی بۆرییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و بۆرییه‌كه‌ش به خاكی هه‌رێمدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
د. خالید حه‌یده‌ر وتیشی: بڕیاری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه واده‌كات به‌ره‌به‌ره په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و ئاسایی‌بوونه‌وه بچن و ئه‌مه‌ش سوودی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم و سه‌رجه‌م عێراقیش ده‌بێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه د. عیزه‌ت سابیر پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆ بهPUK mediaی گوت: بڕیاری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان سوودی زۆر باش و گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌بێت، چوونكه بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جیهان له ڕێگه‌ی ئه‌و بۆرییه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و تێچووی هه‌نارده‌ی نه‌وتیش كه‌م ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه به ته‌نكه‌ر هه‌نارده بكرێت، چوونكه له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه مه‌ترسیی كه‌مه و ئاسانتره و تێچووی كه‌متره له ته‌نكه‌ر.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان بڕه‌پاره‌یێكی زیاتری له به‌غداوه پێده‌گات، چوونكه داهاتی عێراق زیاد ده‌كات و له‌گه‌ڵ زیادكردنی ئه‌و داهاته‌ش به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمیش زیاد ده‌كات.
د. عیزه‌ت سابیر وتیشی: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراقدا ده‌بێت بۆیه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سوودی بۆ هه‌رێم و عێراقیش ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوووه که ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان وه‌ک یه‌كه‌م جار ئاستێكی ناوه‌ندیی ده‌بێت ڕۆژانه 50 بۆ 60 ھه‌زار به‌رمیل ھه‌نارده ده‌كرێت به به‌راورد به ئاسته‌كانی پێشوو كه 300 ھه‌زار به‌رمیل بوووه له ساڵی 2017دا، به‌ڵام ڕوون نییه كه‌ی؟ و له چ كاتێكدا ئاستی ھه‌نارده‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه؟
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment