به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد له به‌یاننامه‌یێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه كه هه‌نارده‌ى نه‌وتی كه‌ركووک ده‌ست پێده‌كاته‌وه و ڕۆژانه 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرێت.
ناوبراو وتیشى: "ئه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌یه پاڵپشتی هه‌نارده‌ى گشتیى نه‌وتى عێراق ناكات به‌ڵكوو وه‌زاره‌ت باڵانسێک دروست ده‌كات و پاڵاوگه‌كانى باكوور كه له كه‌ركووكه‌وه نه‌وتیان پێده‌گه‌یشت له‌مه‌ولا له باشووره‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت ڕوونیشی كردۆته‌وه که ئه‌و ڕێككه‌وتنه له نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وت كراوه و ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه كار له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
پێشتریش برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش له عێراق و سووریا پێشوازیی له ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووک بۆ توركیا كرد و ڕای‌گه‌یاند: ڕێككه‌وتنه‌كه به‌پێی بنه‌مایێكی نوێیه و حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیگه‌یشتوون.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment