مەرزی کێلێ دەکرێتە دەروازەی سنووری فەرمی

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراندا وتوویەتی لە دیدارەکەی نێوان بەرهەم ساڵح و حەسەن ڕۆحانیدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە کراوە بۆ ئەوەی مەرزی کێلێی سەردەشت بکرێتە دەروازەی سنووری فەرمی.

کوردپرێس:

ڕەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: هەردوو سەرۆککۆماری ئێران و عێراق کۆدەنگن لە سەر ئەوەی کار بکەن بۆ بەفەرمی کردنی دەروازەی سنووری کێلێی سەردەشت.

ناوبراو زیادی کرد: تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان ڕۆحانی و بەرهەم ساڵح ئەوە بوو کار بکەن بۆ دامەزراندنی شارۆچکەی پیشەیی و بازرگانیی هاوبەش لە نێوان دەوڵەتی ئێران و حکوومەتی بەغدا و هەروەهاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەش ئەوە بوو کە ڤیزە بۆ هاووڵاتییانی هەر دوو وڵات هەڵبگیرێت و هاووڵاتییانی ئێران و عێراق بە بێ ڤیزە لە سنوورەکانەوە هاتوچۆ بکەن.

ڕەسووڵ خزری هیوای ئەوەشی خواست ئێستا کە ڕێککەوتن لە سەر ئەو بابەتانە کراوە ئاسانکاری بکرێت بۆ پێشکەوتنی ئابووری ناوچەکە و بەتایبەت دوو شاری سەردەشت و پیرانشار.

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە سەرووی شاندێکی عێراقی سەردانی وڵاتی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران وەکوو ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

News Code 39641

Your Comment

You are replying to: .
captcha