بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامانجی تیرۆر کردنی ناوبراو؛ عەلی شەمخانی، سکرتێری باڵای ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە توویتێکدا رایگەیاند: "هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاژاوەیەکی نوێیە و دەبێت لە ژوورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچوونی بۆ بکرێت، کە لە ساڵانی رابردووەوە بە دروستک ردن و پشتیوانی کردنی گرووپی تیرۆرستی و داگیرکردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی و دروستکردنی ناکۆکی و ناسەقامگیری هیچ شتێکی دیکەیان بۆ خەڵکی ستەملێکراوی عێراق نەبووە".
شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
Your Comment