کوردپرێس:
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینییەوە نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوە دەکرێت، سەرەتاش رۆژانە لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، ده‌ست‌پێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووک به رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كه له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه ده‌بێت.
عاسم جیهاد گوتیشی "لەڕووی مەبدەئییەوە لەسەر درێژەدان بە هەناردەكردنی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆڕیی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی رێككەوتووین".
به‌وته‌ى عاسم جیهاد، هه‌نارده‌كه له ئێستادا ٥٠ بۆ ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه، و له‌رێگه‌ى بۆرىی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌یه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى.
زیاتر له ساڵێكه و له دواى رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووک راوه‌ستابوو به‌هۆى ناكۆكیى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شێوازى هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ى.
دوای سەپاندنی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بەسەر ئێران‌دا، ئەمریکا دژی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بوو بۆ ئێران، بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیریی رێککەوتنی هەولێر و بەغدای دەکرد بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تورکیاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment