کوردپرێس:
ڕێبوار تاها ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەو باریەوە بە ئەلمۆنتیۆری وتووە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراق لە سەردەمی دەسەڵاتی حەیدەر عەبادیدا داڕێژراوە و ئێستا لەگەڵ ئەجیندایە یەک ناگرێتەوە کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی نوێی حکوومەتی عێراق گرتوویەتە بەر.
ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە ئەو بودجەیە زیاتر تەرکیزی کردۆتە سەر خەرج کردنی تێچووەکانی ڕۆژانە و لە پڕۆژەیاساکەدا کەرتی سەرمایەدانەری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی ئیهمال کردووە.
ئەو نوێنەرە کرودەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانیشەوە دەڵێت: ئەو بەشەی بۆ هەرێم تەرخان کراوە لەگەڵ ژمارەی حەشیمەتەکەی هەرێم نایەتەوە و مەعقوول نییە.
هەرێمی کوردستانی عێراق پێشتر لە بودجەی ساڵانەی عێراقدا پشکی 17 لە سەدی وەردەگرت بەڵا ساڵی پار پاش گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان کە 25ی ئەیلوولی 2017 بەڕێوە چوو سوپای عێراق دەسەڵاتی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی لە کورد سەندەوە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیشی بۆ ڕێژەی 12.67 لە سەد کەم کردەوە و لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019شدا هەمان 12 لە سەد بۆ کورد تەرخان کرا.
Your Comment