سه‌در له‌سه‌ر له‌ناوچوونی 7 ملیار دیناره‌كه‌ هاته‌ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌سه‌ر له‌ناوچوونی 7 ملیار دینار له‌ خه‌زێنه‌كانی بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ و داوا ده‌كات فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ گه‌نده‌ڵكاران ده‌ربكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ توویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر)دا ڕایگه‌یاندوووه‌: "7 ملیار دینار، جگه‌ له‌ خاڵێكی بچووک له‌ ده‌ریای گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاراندا چی دی نییه‌، بیانووهێنانه‌وه‌ و مانه‌وه‌شیان سودی نییه‌ گه‌ر گه‌ل لێیان بێته‌ده‌نگ."

سه‌در داوای له‌ ده‌زگای ده‌ستپاكی كردوووه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ربكات كه‌ ده‌ستییان له‌ له‌ناوچوونی 7 ملیار دیناری عێراقیدا هه‌بوووه‌ تا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت كه‌ ده‌ستیان له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و خواردنی قووتی خه‌ڵكدا هه‌یه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ كۆتاییی توویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌: "خودایا‌ ئه‌وانه‌ وه‌ک فیرعه‌ون نوقم بكه‌یت كه‌ قووتی خه‌ڵک و نانی خه‌ڵکیان نوقمی لافاو كردوووه‌."

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که‌ 7 ملیار دیناری عێراقی به‌هۆی دزه‌كردنی ئاوی باران بۆ نێو خه‌زێنه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین بێكه‌ڵک بوووه‌ و له‌ناو براوه‌ و ئه‌م لێدوانه‌ش له‌ نێو میدیاكان و ناوه‌ندی سیاسیی عێراقیدا هه‌رای نایه‌وه‌ و زۆرێكیش له‌ چاودێران گومانی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ ڕاستی لێدوانه‌كانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌ بوونی گه‌نده‌ڵییێكی گه‌وره‌ كرد له‌ بابه‌ته‌كه‌دا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39588

Your Comment

You are replying to: .
captcha