که‌ناڵه‌ ناوخۆیییه‌کانی هه‌رێم بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان مانگێک ده‌رفه‌تیان هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌ینێت: به‌شێكى زۆر له‌ كه‌ناڵه‌ ناوخۆیییه‌كانى هه‌رێم قه‌رزارى حكوومه‌تى هه‌رێمن و به‌پێى بڕیارى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت قه‌رزه‌كه‌ بیگێڕنه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د گه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای كرد: له‌ ئێستادا ده‌یان كه‌ناڵى ناوخۆییی هه‌رێم پاره‌ى چه‌ندین ساڵى حكوومه‌تیان نه‌داوه ‌و قه‌رزێكى زۆریان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌ بوووه‌ و ده‌بێت له‌ ماوه‌ى یه‌ک مانگدا بیگێڕنه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت، ده‌نا دووچارى داخستن ده‌بنه‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى هه‌رێم له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتیشی: "وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى هه‌رێم هاوكارى و كارئاسانى بۆ كه‌ناڵه‌ ناوخۆیییه‌كان كردوووه‌ و به‌شێک له‌ قه‌رزه‌كانى لێوه‌رگرتوون و قه‌رزه‌كانى بۆ كردوون به‌ قیست به‌ڵام تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوون و ده‌بێت تا كۆتاییی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌مێنێت و بیگێڕنه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39576

Your Comment

You are replying to: .
captcha