به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندوووه: "ئێمه كاتی خۆی كشاینه‌وه له حكوومه‌ت پێمان وابوو حكوومه‌ت وای لێكراوه نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، كاتی خۆشی كه به‌شداریمان كرد له كابینه‌ی ھه‌شته‌م كۆمه‌ڵێک مه‌رجمان ھه‌بوو و ته‌ماشامان ده‌كرد بیانوو ده‌گیرین گوایه شه‌ڕی داعش ھه‌یه و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و كێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا ھه‌یه، دواتر شه‌ڕی داعش ورده ورده ته‌واو بوو و نرخی نه‌وتیش به‌رز بوویه‌وه و گۆڕانكاریش بوون به‌ڵام حكوومه‌ته‌كه ھه‌ر وه‌كوو خۆی بوو".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هێشتا بڕیارمان نه‌داوه و پێش ڕووداوه‌كان ناكه‌وین، بزانین ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕاده‌سپێردرێت حكوومه‌ت پێكبھێنێت چی ده‌ڵێ و چی ناڵێ و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه چۆن ده‌بێت كه داوا ده‌كات به‌شدار بین، چۆنمان داوا لێ ده‌كات، ئینجا ئێمه‌ش له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی دێنه پێش و به ئه‌ندازه‌ی ھاتنه‌پێشی ئه‌وان قسه‌یێكی لێ ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێمه لای خۆمانه‌وه به قه‌تعی نه بڕیاری به‌شداری كردنمان له‌و كابینه‌یه داوه نه بڕیاری به‌شداری نه‌كردنیشمان به قه‌تعی داوه".
عه‌لی باپیر ڕاشیگه‌یاندوووه: "عورفی ئێمه وابوووه و به‌پێی په‌یڕه‌وی خۆشمان وایه بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌ت یان به‌شداری نه‌كردن ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كادیرانمان و ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌و كاته له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ڕای زۆرینه‌ی كادیرانمان له چی لایێكدایه، جارێ ئێمه ئه‌وه نه‌كه‌وتووینه‌ته وتووێژ و دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی حكوومه‌ت پێكده‌ھێنن، ده‌بێت بكه‌وینه وتووێژ".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "ده‌بینین له چه‌ندین كه‌ناڵ ده‌ڵێن ئیسلامییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێستا گۆڕان كه پێشمان ناخۆشه كورسییه‌كانی له ٢٤ه‌وه بوون به ١٢ بڵێین عه‌لمانییه‌كان ھه‌موویان به‌ره‌و دوا گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مه وا نییه ئه‌وه گۆڕان به‌ره‌و دوا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه یه‌كێتی و پارتی به‌ره‌و پێش چوون ھه‌موو كه‌س نھێنییه‌كه‌ی ده‌زانێت و خۆشیان باش ده‌زانن بۆیه ئێمه ده‌بێت خه‌ڵک پۆڵین بكه‌ین".
عه‌لی باپیر له‌باره‌ی زیادبوونی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێمه كه زیادی كردووه به‌رھه‌می ھه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه‌یه و شێوه‌ی كاركردنمانه، ده‌بێت خه‌ڵكی‌تریش چاو به خۆیدا بگێڕێته‌وه بزانێت بۆچی كه‌می كردوووه، جارێ ساخته‌كاریی یه‌كێتی و پارتی شتێكی مسۆگه‌ر و سه‌لمێنراوه، بۆچی پارتی له سلێمانی له ئێمه كه‌متر ده‌ھێنێت، یه‌كێتی بۆ له ھه‌ولێر شتێک له ئێمه زیاتر یان به‌قه‌د ئێمه ده‌نگ ده‌ھێنێت، دیاره كه یه‌كێتی له سلێمانی و پارتی له ھه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتییان ھه‌یه و سندوقه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment