به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه ئینتیسار جبوورى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى وه‌ته‌نییه ڕای‌گه‌یاند: ڕێككه‌وتنى سیاسى له نێوان سوننه‌كاندا كراوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌لیم جبوورى پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وه‌ربگرێت.
ناوبراو وتیشى: "سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕ‌ازى بوون و له كاتى دانیشتنى په‌رله‌ماندا بۆ ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ناوى جبوورى پێشنیار ده‌كرێت".
وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆى عێراق له دیارترین ئه‌و دوو پۆسته گرنگانه‌ن كه ناكۆكى زۆریان له‌سه‌ره و تا ئێستاش كاندیدى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه پشكى شیعه‌كانه یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment