بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیخڵاس دلێمی، په‌رله‌مانتارى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دەڵێت: "به‌پێویستى ده‌زانین پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019 ده‌ستكارى بكرێت و كورد ته‌نها نییه له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بوودجه، به‌ڵكوو چه‌ند لایه‌نێک و پارێزگایێكی دیكه‌ش ناڕازین.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه كه هاوسۆزن بۆ پارێزگاى به‌سڕه و په‌رله‌مانتاره‌كانى ئه‌و پارێزگایه، چوونكه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه مافه‌كانیان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، گوتیشی: "زۆرێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان یاساكه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و داواى ده‌ستكاری كردنى ده‌كه‌ن".
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019،له‌لایه‌ن حكوومه‌تى پێشووه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماده كراوه و له یاساكه‌دا، پشكى هه‌رێمی كوردستان بۆ 12.67 كه‌م كراوه‌ته‌وه.
سەرچاوە: باس‌نیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment