به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به وێبسایتی كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: تۆپبارانه‌كه له كاتژمێر 9:30ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووهه‌می 2018 ده‌ستی پێكرد و له سنووری گونده‌كانی لێلكان، چیادێل، خه‌لیفان و به‌له‌سنان بوووه و ماوه‌ی 45 خوله‌ک به‌رده‌وام بوو.
ئیحسان چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هه‌رچه‌نده ئێستا تۆپبارانه‌كه ڕاوه‌ستاوه به‌ڵام ئه‌و جۆره تۆپبارانانه ماوه ماوه ناوچه‌كه‌یان ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ نزیک كاتژمێر 8 په‌كه‌كه هێرشی كردوووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی سوپای توركیا و له به‌رامبه‌ریشدا تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كردوووه.
شایانی باسه؛ ناحیه‌ی سیده‌كان به دووری 143 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر و له 262 گوند پێكهاتوووه که ئێستا 147 گوندیان ئاوه‌دانه و 115شیان به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوووه‌وه چۆڵ كراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment