به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی به‌رجه‌سته‌ی کورد کاردانه‌وه به دیاریکردنی خه‌ڵات بۆ سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پیشان ده‌دات و ئه‌و کاره به کارێکی قبووڵنه‌کراو و ناکارامه وه‌سف ده‌کات.
ناوبراو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا ڕایگهیاندوووه که ئه‌مریکا به جێگه‌ی هاندانی ئه‌ردۆغان بۆ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی بێسوود له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌بێ بیر له بووژانه‌وه و ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان په‌که‌که و ئه‌نقه‌ره بکاته‌وه.
یروان سه‌عید کارناسی پرسی کوردیش سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌مریکا بۆ دیاریکردنی خه‌ڵات بۆ سه‌رانی په‌که‌که به ماڵپه‌ڕی ئه‌حواڵی ڕاگه‌یاندوووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستاکه ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریای نزیک له په‌که‌که هاوکاری ده‌کات به‌ڵام دیاریکردنی خه‌ڵات بۆ ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که ته‌نها کارێکی نومایشییه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که کورد پێی وایه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا خه‌نجه‌رلێدان له پشته‌وه به گرینگ‌ترین هاوپه‌یمانیی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه.
لاوک غه‌فووری شرۆڤه‌کاری سه‌ربه‌خۆی کوردیش به ماڵپه‌ڕی ئه‌حواڵی گوتوووه: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که پێشتریش ناوی په‌که‌که له ناو لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌مریکادا بوووه هه‌ر بۆیه بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا شتێک ناگۆڕێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه، بڕیاری ئه‌مریکا بۆ دیاریکردنی خه‌ڵات ههنگاوێکی ئه‌رێنی له‌لایه‌ن واشنتۆنه له‌پێناو باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا.
نیکۆلاس هراس له سه‌نته‌ری نیوو ئه‌مه‌ریکه‌ن سکیۆریتی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا به هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانیی ئه‌ردۆغان له سووریا وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕاسته که ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا هاوکاری ده‌کات به‌ڵام له کاتێکدا باسی پشتیوانی له تورکیا له به‌رانبه‌ر په‌که‌که ده‌کرێت واشنتۆن هاوشانی تورکیا ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment