هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌: حیزبه‌ سوننه‌کان دیاری‌کردنی به‌ربژێر بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق دواده‌خه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هۆکاری دواخستن و دیاری‌کردنی به‌ربژێر بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق کاکه‌ و مامه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حیم شمری به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌: کێشمه‌کێشم و کاکه‌ و مامه‌ی نێوان حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق هۆکاری سه‌ره‌کیی دواخستن و دیاری‌کردنی به‌ربژێره‌ بۆ ئه‌و پۆسته.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ فه‌یسه‌ل جه‌ربا له‌ نێوان کاندیده‌کانی‌تر شانسێکی زیاتری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق هه‌یه‌ و گوتیشی: هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ربژێریی فه‌یسه‌ل جه‌ربا ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌وه‌ ناسێندراوه‌.

عه‌بدولڕه‌حیم شمری داوا له‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ ده‌کات که‌ له‌جیاتی کاکه‌ و مامه‌ و دروست کردنی شک و گومان هه‌مبه‌ر به‌ربژێره‌کانی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بیر له‌ چاره‌نووسی عێراق بکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39549

Your Comment

You are replying to: .
captcha