په‌رله‌مانتارانی عێراق داوای ته‌رخاندانی به‌شێک له ‌پاره‌ى نه‌وت به هاووڵاتییان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی عێراق له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی خاو به‌شێكی داهاته‌كه‌ی جیا بكرێته‌وه‌ و به‌ سه‌ر هاووڵاتییانی عیراقدا دابه‌ش بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واژۆی 50 په‌رله‌مانتاری كۆ كردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عالیه‌ نوسه‌یف په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ که‌ ئه‌ركی نیشتمانی و به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی له ‌به‌رده‌م گه‌لی عێراقدا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ جێبه‌جێ بكرێت و له ‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019دا بڕیارێک ده‌ربكرێت كه‌ تێیدا له‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی خاو بڕێک پاره‌ لا بدرێت و به ‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا دابه‌ش بكرێت.

ناوبراو وتووشیه‌تی: "متمانه‌مان به ‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م تواناكانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بۆ خزمه‌ت كردنی گه‌لی عێراق به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ژیانیان باشتر ببێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ داواكارییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردوووه‌ ئه‌وه‌شی به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی 59ی ده‌ستوور كردوووه‌ و واژۆی 50 په‌رله‌مانتاری بۆ كۆ كردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39548

Your Comment

You are replying to: .
captcha