خەڵکی بەسرە داوای بە هەرێم کردنی پارێزگاکەیان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاووڵاتیانی پارێزگای بەسرە جارێکی دیکە داوای بە هەرێم کردنی پارێزگاکەیان دەکەن، لەبەرامبەریشدا هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، داواکەی هاووڵاتییانی بەسرە بە دەستووری دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەلەف عەبدولسەمەد، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی رایگەیاند: "ئەزموونی نوێی سیاسەت ئەوەی سەلماندووە، هەرێمەکان دەتوانن باشتر لە پارێزگاکان بە مافەکانیان بگەن، هەرێمی کوردستانیش نموونەیێکی دیاری ئەو حاڵەتەیە".

سەبارەت بە دەستووری بوونی داوای هاووڵاتییانی بەسرە بۆ بە هەرێم بوونی پارێزگاکەیان ئەو سەرکردەی دەوڵەتی یاسا گوتوویەتی: "داوای هاووڵاتییانی بەسرە بەپێی دەستووری عێراق رێپێدراو و یاساییە، هەروەها پشتگیری لە هەر هەوڵێکی دەستووری دەکەین".

هەندێک لایەنی سیاسیی عێراق دروست بوونی هەرێمی بەسرە بە گورزێک بۆ دەسەڵاتەکانی حکوومەت و دەرچوون لە فەرمانەکانی دەوڵەتی پێناسە دەکەن، بەڵام عەبدولسەمەد خەلەف رەتی دەکاتەوە بە هەرێم بوونی بەسرە ببێتە هۆکارێک بۆ لاواز بوونی دەسەڵاتی حکوومەت.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەدات هەرێمەکە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەت دەبێت و بەپێی دەستوور ماف و ئەرکەکانی دیاری دەکرێت".

لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، بەهۆی نەبوونی کارەبا، خزمەتگوزاری و بێکاری هاووڵاتییانی پارێزگای بەسرە چەندین جار خۆپیشاندانیان دژ بە دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی حکوومەت ئەنجام داوە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39427

Your Comment

You are replying to: .
captcha