کوردپرێس: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بەرهەمی زەیتوون بەبری ٢٢میلیۆن دۆلار ڕادەستی مەجلیسی هەێمی-ی عەفرین دەکرێت.
چالاکێکی هەرێمی لە عەفرینەوە ڕایگەیاندووە کە "دەوڵەتی تورکیا، بەو ڕێککەوتنە بەنیازە تاڵان کردنی زەیتوونی عەفرین بشارێتەوە و مانگی ئەیلوولی ڕابردوو لە نێوان دەزگای هەواڵگری میت، بەرپرسی بڕیارگەی هەرێمی سوپای ئازادی سووریا 'هەیسەم ئەل هافیسی' و شاندێکى سوپای ئازاد-دا کۆبوونەوەیێک ئەنجامدرا و بڕیاریان لەسەرتاڵان کردنی بەرهەمی زەیتوونی عەفرین داوە و ئەمەیان وەک پرۆژەی مەجلیسی هەرێمی دیاری کردووە، ئەم کۆبوونەوەیە لەپێناو پێدانی پارە و باج بە سوپای ئازاد و ڕادەست کردنی دەروازەی سنووری ئەنجام دراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە، کە زەیتوونەکانی عەفرین لە شارى هاتای تورکیادا کۆ بکرێتەوە و لەوێ ئامادە بکرێت و دواتر بفرۆشرێتە ئیسپانیا، داوا لە سوپای ئازاد کراوە کە کۆبوونەوە و فرۆشتنی زەیتوون بە ئیسپانیا بەنهێنی بمێنێتەوە وئەوانیش بەڵێنیان داوە، کە دەروازەیێکی سنووری لە جندرس بکرێتەوە و ڕادەستی سوپای ئازاد بکرێت.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment