میران محەمەد گەڕایەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میران محەمەد کە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى بوو و لە دوای رووداوەکانى ٨ی تەمووزی پشتیوانى لاهوور شێخ جەنگی کرد، بەڵام ئەمڕۆ گەڕایەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەشداریى کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسیى کرد.

کوردپرێس:

ئێوارەى ڕۆژی پێنجشەمە 4ی نۆڤێمبێری 2021 مەکتەبى سیاسی یەکێتى لەدەباشان کۆبووەوەو لەو کۆبوونەوەیەشدا د. میران محەمەد بۆ یەکەمجار لەدواى رووداوەکانى ٨ی تەموز بەشداری کرد، ئەوەش دەریدەخات کە ناوبراو بە گفتوگۆو رێکەوتن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى و مەکتەبى سیاسى گەڕاوەتەوە بۆ مەکتەبى سیاسى حزبەکەی.

د. میران محەمەد لەکاتى دروستبوونى ئاڵۆزی و کێشەکانى ناوخۆی یەکێتى پشتیوانى لاهور شێخ جەنگی کردو لە هۆتێل لالەزالدا دەمایەوە، لەو ماوەیەشدا بەشدارى هیچ کۆبوونەوەیەکى مەکتەبى سیاسی نەکرد.

هەر بەهۆی ئەو کێشانەوە د. میران فەرمانى دەستگیرکردنى لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوو، بەڵام دواتر دۆسییەکەى لەدادگا داخرا.

News Code 3942

Your Comment

You are replying to: .
captcha