به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ره‌یدوون سینیری ئۆغڵۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه بڕیاری تاكلایه‌نه له به‌ها هاوبه‌شه‌كان و ڕیزپه‌ڕی له به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌ش دووریان ده‌خاته‌وه گوتی: "سه‌رده‌مێكی نوێی فره‌لایه‌نی ته‌نها لێره‌وه له سكرتاریه‌تی گشتیی نه‌ته‌وه یهكگرتوووهكانهوه ده‌توانین ده‌ست پێبكه‌ین. سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ده‌كرێت ببێته هه‌ستیارتر، كاریگه‌رتر و دیسانه‌وه ببێته ڕێنیشانده‌ر."
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان داوای كرد به شێوه‌یێک چاكسازی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا بكه‌ن تا ببێته ئۆرگانێكی زیاتر قسه‌ڕۆیشتوو، دیموكراتی، نوێنه‌رایه‌تی كردن و به‌رپرسیار.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment