ئارام قادر بە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵبژێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری یەكەمین كۆبوونەوەی نائاسایی لە شاری هەولێر ئەنجامدا و تێیدا ناوی هاوپەیمانێتییەكە گۆڕدرا بۆ "هاوپەیمانی نیشتیمانی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی بە بەشداریی 350 ئەندام كۆبوونەوەی نائاسایی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بەڕێوەچووە و ئارام قادر بە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵبژێردرا.

كۆبوونەوەكە دوای ئەوە هات كە بەرهەم ساڵح، سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانێتییەكە گەڕایەوە نێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

ئارام قادر، دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هاوپەیمانی لە بارودۆخێكی زۆر دژواردایە و دەمانەوێت قۆناغی رابردوو جێبهێڵین".

ناوبراو راشیگەیاند: لە ئەمڕۆوە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی داهاتوو دەستپێدەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی هاووڵاتییان بکەین.

هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی دوو كورسییە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان هیچ كورسییێكی بەدەست نەهێنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39399

Your Comment

You are replying to: .
captcha