بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەهرە بجاری، نوێنەری پارێزگای بەسرە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەو بوودجەیە کە بۆ پارێزگای بەسرە تەرخان کراوە پێداویستییەکانی دابین ناکات و پەرلەمانتارانی پارێزگای بەسرە دەنگ بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بوودجە نادەن، ئەگەر لە پرۆژەکەدا پترۆدۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت پێنج دۆلار و داهاتی 50%ـی دەروازە سنوورییەکان و پارەی پرۆژە ستراتیژییەکانی تێیدا نەبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی بەسرە هەروەها دەڵێت "پارێزگای بەسرە خێرێکی یەکجار زۆری بۆ عێراق هەیە، زیاتر لە دوو هەزار شەهید و هەزاران بریندار و بێوەژن و بێسەرپەرشتی هەیە".
بڕیارە بۆ دەستکاری کردنی پرۆژەیاسای بوودجەی 2019 لیژنەی هاوبەش لە نێوان حکوومەت و پەرلەمان پێکبهێنرێت و لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوودا گەڕانەوە، یان نەگەڕانەوەی بوودجە یەکلایی بکرێتەوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی مەعلوومە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment