وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا: بڕيارى ئه‌مه‌ريكا دژى په‌كه‌كه‌ زۆر دره‌نگ كه‌وتووه‌

بەشی تورکیا- حكوومه‌تى توركيا له‌ باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا له‌ دژى په‌كه‌كه‌، رايگه‌ياند ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ريكا زۆر دره‌نگ كه‌وتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا پاداشتى به‌ بڕى 12 مليۆن دۆلار ته‌رخان كرد بۆ هه‌ر كه‌سێک زانيارى سه‌باره‌ت به‌ سێ سه‌ركرده‌ى ديارى پارتى كرێكارانى كوردستان راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا بكات.

ئيبراهيم كالن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا لەو بارەوە رايگه‌ياند: توركيا به‌ ورياييێكى زۆره‌وه‌ سه‌يرى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌و هه‌نگاوه‌ دواكه‌وتووه‌ى ده‌كات، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ دواكه‌وتووه‌، به‌ڵام خاڵى نييه‌ له‌ سوود.

به‌ گوێره‌ى بڕياره‌كه‌، ئه‌مه‌ريكا 5 مليۆن دۆلار ده‌داته‌ هه‌ر كه‌سێک زانيارى له‌ باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و 4 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێک زانيارى سه‌باره‌ت به‌ جه‌ميل بايک و 3 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێک زانيارى له‌ باره‌ى دوران كالكان بداته‌ حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستگير كردنيان.

هه‌ريه‌ک له‌ توركيا، ئه‌مه‌ريكا و يه‌كێتى ئه‌ورووپا، پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ک پارتێكى تيرۆريست ده‌ناسێنن.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39370

Your Comment

You are replying to: .
captcha