هەڵوێستی ئەردۆغان لەبارەی سزاکانی سەر ئێران

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاندووە: "سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایاسایین و ئێمە نامانەوێ لە جیهانێکی داگیرکاریی ئەمریکادا بژین".

رەجەب تەییب ئەردۆغان لە وتارەکەیدا کە لەبەردەم ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە تورکیا پابەندی سزا ئەمریکییەکان بەسەر ئێران نابێ.

هەرچەندە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی راگەیاندنی سزاکان بەسەر ئێران، تورکیای لە سزادان لە ئەگەری مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دەرهێنا، بەڵام سەرۆک کۆماری تورکیا پێی وایە ئەو سزایانە هەڵەن و هاوسەنگیی جیهان تێک دەدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39359

Your Comment

You are replying to: .
captcha