به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی تشرینی دووهه‌می 2018 یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
ڕێڤینگ هروری له فراکسیۆنی پارتی وه‌ک به‌ته‌منترین په‌رله‌مانتار سوێندی یاسایی خوارد و سه‌رۆکایه‌تی دانیشتنه‌که ده‌کات.
هاوکات له ئێستادا به سه‌رۆکایه‌تیی هروری سوێندخواردنی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌ستی پێکردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment