بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فالح خەزعەلی لە نوێنەرانی پارێزگای بەسرە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سوومریە نیووزدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2019 لەلایەن حکوومەتی حەیدەر عەبادییەوە نووسراوە و ئەگەری هەیە کە پەرلەمان ڕادەستی حکوومەتی نوێی بکاتەوە.
خەرعەلی ڕایگەیاند ئامانج لەو کارە ئەوەیە کە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق لەسەر بنەمای دوورنواڕی پەسەند کراو لەلایەن دەوڵەتی عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێ، دووبارە بنووسرێتەوە، تاکوو لەگەڵ بەرنامەکاندا یەکتر بگرن و بیانوو بۆ جێبەجێ نەکردنی بەرنامەکان خۆش نەبێت.
ئەو نوێنەرەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە نوێنەرانی پارێزگای بەسرە داوایان لە عەبدولمهدی کردووە کە پشکی ئەو پارێزگایە لە بودجەی گشتیی ساڵی 2019دا بەگوێرەی یاساکان زیادتر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment