له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی‌ توركیادا ده‌سته‌وه‌ستان نابین/ واشنتۆن و هه‌موو هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ دیكه‌ بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌

بەشی سووریا- ساڵح موسلیم سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ پارتی‌ یه‌كێتیی‌ دیموكراتی‌ (په‌یه‌ده‌) جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ دۆخی‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ سووریا له‌پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ توركیا تاڕاده‌یێک ناسه‌قامگیره‌ و ئه‌وانیش له‌ چوارچێوه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكراتدا رێوشوێنی‌ ئه‌منیی‌ توندوتۆڵیان گرتوه‌ته‌ به‌ر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم له ‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ روونی كردوه‌ته‌وه‌: یه‌كه‌كانی‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له ‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ نزیک توركیا بوون له ‌ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ریزه‌كانیان رێكخستوه‌ته‌وه‌ و و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی‌ توركیادا ده‌سته‌وه‌ستان نابن و ئاماده‌ی‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ ده‌بن.

سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕڤانان، ساڵح موسلیم رایگه‌یاند کە‌ واشنتۆن و هه‌موو هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ دیكه‌، به‌رله‌ هه‌ر شتێک بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ جددیه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ پاراستنی‌ كورده‌كان، ئه‌وه‌یان په‌یوه‌سته‌ به‌ چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ گاڵته‌ئامێزه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان.

ساڵح موسلیم جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بارودۆخی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رێگه‌ نادات به‌ ئه‌نجام دانی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ توركیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ رووباری‌ فورات وه‌ک ئه‌وه‌ی‌ له‌ عه‌فرین روویدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 39302

Your Comment

You are replying to: .
captcha