بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه روونی كردوه‌ته‌وه: یه‌كه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ناوچه سنورییه‌كانی نزیک توركیا بوون له ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ریزه‌كانیان رێكخستوهتهوه و و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی توركیادا ده‌سته‌وه‌ستان نابن و ئاماده‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ده‌بن.
سه‌باره‌ت به پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕڤانان، ساڵح موسلیم رایگه‌یاند کە واشنتۆن و هه‌موو هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه، به‌رله هه‌ر شتێک بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به جددیه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له پاراستنی كورده‌كان، ئه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه گاڵته‌ئامێزه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان.
ساڵح موسلیم جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی رێگه نادات به ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات وه‌ک ئه‌وه‌ی له عه‌فرین روویدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment