شەش پارتی ئوپوزسیۆن لەبارەی لەکارلادانی دەوڵەتی ناکارامە دانیشتنیان کرد

بەشی تورکیا- شەش پارتی ئوپۆزسیۆنی تورکیا کۆ بوونەوە بۆ ئەوە تاوتوێی ئەگەری لەکارلادانی دەوڵەتی ناکارامە لە ڕێگای سیستەمی پەرلەمانییەوە بکەن.

کوردپرێس:

کۆبوونەوەی 6 پارتی ئوپۆزسیۆن بۆ تاوتوێ کردنی یاسای گۆڕینی دەسەڵاتی سەرۆککۆماری بە سیستەمی پەرلەمانی بەڕێوە چوو و بە تەوەری دەنگدان بە متمانەسەندنەوە لە دەوڵەتی ناکارامەی تورکیا کۆتایی هات.

بە گوێرەی گازتە دیوار لە دانیشتنەکەی ڕۆژی ڕابردووی شەش پارتەکەدا کە شەشەمین دانیشتنیان بوو و لە ژێر مانشێتی "سیستەمی پەرلەمانیی بەهێزکراو" بە بەشداریی ئەدامانی ئیی پارت و پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) پارتی سەعادەت و پارتی دیموکراتی و پارتی ئایندە و پارتی دیموکراسیەت و پێشکەوتن بەڕێوە چوو باسی متمانەوەرگرتنەوە لە دەوڵەت تاوتوێ کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان دانیشتنەکە پاش سێ کاتژمێر کۆتایی هات و لەو دانیشتنەدا ئەگەر لەکارلادانی دەوڵەت لە ڕێگەی سیستەمی پارلەمانی تاوتوێ کرا.

News Code 3928

Your Comment

You are replying to: .
captcha