بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیار تاهیر په‌رله‌مانتاری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وتیشی كۆده‌نگییێكى سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019، له په‌رله‌مانه‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
په‌رله‌مانتار بیار تاهیر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، ڕاشیگه‌یاند: پارتى چه‌ندین تێبینی له‌سه‌ر بڕگه و مه‌واده‌كانى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی 2019 هه‌یه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانى سوننه و شیعه‌شه‌وه، تێبینی زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه هه‌یه.
ناوبراو ڕوونی كرده‌وه كه ئەگەر ئەگەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2019ی عێراق پەسەند بکرێت سکاڵا لەلای دادگای فیدراڵەوە بەرز دەکەینەوە.
ئەندامەکەی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێده‌چێت سێشه‌ممه‌ى داهاتوو، له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا، ده‌نگ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه، بدرێت.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment