پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق هۆکاری دواخستنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکووکه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگرى لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووكى یه‌كێتى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ دانووستان و گفتوگۆى باش كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كه‌ركووک به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆى پرسى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عیراق دواكه‌وتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود جێگرى لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووكى یه‌كێتى بۆ رادیۆى نه‌وا وتى: "دانووستان و گفتوگۆى پێویست كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى كه‌ركووک و كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و هاوكات لێكنزیكبوونه‌وه ‌و ڕێككه‌وتن له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆى پرسى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عیراق ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ماوه‌یێک دواكه‌وتوووه‌".

ناوبراو وتیشى: "له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا پارێزگارێكى نوێ بۆ ئه‌و شاره‌ داده‌نرێت و پۆسته‌كانى دیكه‌ش به‌پێى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریش ڕۆڵى ئه‌رێنى ده‌بینێت له‌م ڕوووه‌وه‌".

ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود باسى له‌وه‌ش كرد "جێى داخه‌ لایه‌نێكى كوردى به ‌هه‌موو هێزێكى و به‌ ڕوون و ئاشكرا خه‌ریكى وێران كردنى نێو ماڵى كورده‌ و ده‌ست ده‌خاته‌ نێو ده‌ستى توركیا بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى كه‌ركووک زیاد و قووڵتر بكات و ئه‌مه‌ش ماڵوێرانى كوردى لێده‌كه‌وێته‌وه."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39166

Your Comment

You are replying to: .
captcha