بەپێی هەواڵی تورکیا- ئەردۆغان لەبەردەم سەرۆک لقەکانی ئاک‌پارتی وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی پرسی سووریاوە دوا.
ئەردۆغان رەخنەی لە هەوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە گرت و رایگەیاند: ئه‌مریكا لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌مانی له‌باره‌ی منبج كرده ئامرازی خافڵاندنی ئێمه. له‌و باوه‌ڕه‌داین زوو یان دره‌نگ پرسه‌كه به‌و جۆره‌ی ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌ده‌ستی رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كرێت. ئێمه هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س ناكه‌ین، رێگه‌ش به‌كه‌س ناده‌ین له‌ده‌م سنووری ئێمه‌دا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێمه دروست بكات.
سه‌ركۆماری توركیا هەروەها گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ئامانجمان نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌ین و بكه‌وینه پێكدادانی كردارییه‌وه. تاكه ئامانجمان ئه‌وه‌یه، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان لەڕیشەوە لەناو ببەین.
ئه‌ردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە "رێڕه‌وی تیرۆرمان له‌ناوبردووه. به‌ڵام سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی، هه‌رگیز له‌لایه‌ن ئێمه‌وه رێگه‌ی پێ‌نادرێت. ئه‌مانه هێڵی سووری ئێمه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: به‌پێی ئه‌و جوڵه‌یه‌ی پلانمان بۆی داناوه له كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین. له ماوەیێکی زۆر نزیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌كانمان ده‌ست به ده‌ركه‌وتن ده‌كات له گۆڕه‌پانه‌كه. ده‌بێت ئه‌و قسانه‌م وه‌ك دوا هۆشداری هه‌ڵبسه‌نگێندرێن تا كۆتایی هێنان به دوا چه‌ک كه رووی له گه‌ل و وڵاته‌كه‌مانه پێداگیرین له به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وەیان.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment