هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ شاندێکی پایه‌به‌رزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی تورکیا- شاندێکی پایه‌به‌رزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌گه‌ڵ سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ده‌په‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ شاندێکی پێکهاتوو له‌ ئه‌ندامانی کۆمیسیۆن و پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ سه‌رکردایه‌تیی کریستیان دانیلسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا و تۆماس مایر هارتینگ سه‌رۆکی به‌رنامه‌کانی ئه‌ورووپا- ئاسیای پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ و فه‌له‌کناز ئۆچه‌ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کردوووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتوووه‌: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ تورکیا، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ تورکیا و کاریگه‌رییه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی قه‌یرانی ئه‌مدواییه‌ له‌ تورکیا ته‌وه‌ره‌ گرینگه‌کانی ئه‌م دیداره‌ بوون که‌ خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌و دیداره‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتی تورکیا 2018 له‌لایه‌ن کتی پری ڕاپۆرتده‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌نجام دراوه‌ و له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئانتی دیموکراسی له‌ تورکیا و ئه‌و گوشارانه‌ی که‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ده‌په‌ ڕاگۆڕینه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

دیپلۆماسی بارمته‌گرتنی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ هێشتنه‌وه‌ی هه‌زاران چالاکوانی سیاسی له‌ زیندان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39079

Your Comment

You are replying to: .
captcha