به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئۆفیسی پارێزگای به‌سره‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا داوا له سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كات بڕیاری پێویست بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه مه‌ترسیداره‌ی ڕووبه‌ڕووی پارێزگای به‌سره بوووه‌ته‌وه كه بریتییه له پیس بوونی ئاو و ژه‌هراوی بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی.
ئۆفیسی پارێزگای به‌سره‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ڕاشیگهیاندوووه که تاكوو ئێستا ڕێژه‌ی پیس بوونی ئاو له پارێزگای به‌سره له زیادبووندایه و 117 هه‌زار حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون له‌و پارێزگایه تۆمار كراوه و هیچ پڕۆژهیێكیش بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌و داواكارییه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له كاتێكدایه به‌هۆی پیس بوونی ئاوی پارێزگای به‌سره‌وه له هاوینی ئه‌مساڵدا چه‌ند جارێک خۆپیشاندان له‌و پارێزگایه به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment