نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد و له‌ دیداره‌که‌دا پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێک بابه‌تی دیکه‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ سه‌قامگیرییه‌ و ده‌بێ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی وه‌ک ئارامی و خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ئابووری ده‌ستنیشان بكرێن و هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه ‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39059

Your Comment

You are replying to: .
captcha