٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ٠٨:٢٦
عەبادی: بە ئارامی دەسەڵات دەگوازینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی ڕایگەیاندووە هاوکار دەبن بۆ گواستنەوەی ئارامی دەسەڵات و بێ هیچ ململانێیێک و بەئارامی دەسەڵاتی سەرۆکوەزیران دەگوازێتەوە.

کوردپرێس:

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، بەبێ هیچ ململانێیێک لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران بەشدار دەبن لە گواستنەوەی دەسەڵات. گوتیشی "بەشێوەیێکی ئارام لە حکوومەتێکەوە دەچینە حکوومەتێکی دیکە، ئەوەش پەیامێکی دڵنیاکەرەوەیە بۆ کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان".

عەبادی ئاماژەی بەوەش کرد "لێرە و لەوێ گوێبیستی ململانێ و تانەدان لە پۆستەکان دەبین، بەڵام لەبارەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە کە سەرۆکایەتیی وەزیرانە، ئەو کارە رووی نەداوە".

شیاوی ئاماژەیە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ئاشکرای کرد، دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کابینە وەزارییەکەی عادل عەبدولمەهدی کاژێر 8ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

News Code 39019

Your Comment

You are replying to: .
captcha