بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەسروڵڵا سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستانی سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بەدەست هێناوە ناتوانێت یەکێتیی نیشتمانیی پەراوێز بخات و بە تەنها حکوومەت پێک بهێنێت.
سوورچی زیادی کرد پێک هێنانی حکوومەتی نوێ پێویستی بە زۆرینەی سیاسی هەیە و پارتی بەبێ ئیئتیلاف کردن لەگەڵ یەکێتی ناتوانێت حکوومەت پێک بێنێت هەرچەند کە لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری عێراق ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بووە.
ناوبراو دەڵێت حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەتوانن خەڵکی هەرێم دژ بە پارتی بورووژێنن و بۆیەش دەبێت ئەو حیزبە ڕەزامەندیی ئەوانیش بەدەست بێنێت بۆ پێک هێنانی حکوومەتی نوێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment