کوردپرێس: بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا شەرێكی قورس لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و تیرۆریستانی داعش بەرێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری نزیک لە شەرڤانانی هەسەدە ئەمرۆ دووشەممە شەرڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات چوونەتە ناو شاری سوسێ و لە ئێستاشدا شەرێكی قوڕس لە نێوان شەرڤانان و چەكدارانی داعش بەرێوە دەچێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە هێزەكانی سووریای دیموكرات بەردەوامن لە پێشرەوی كردنیان لە دژی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment