به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم كه‌هیه ڕێكخه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له که‌رکووک که هاوكات سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى توركمانى سه‌ربه‌خۆیه به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاندوووه: "داعش جووڵه‌یێکی فراوانی له حه‌ویجه و پارێزگاكانى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ست پێکردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی که هێزه عێراقییه‌كان ده‌یشارنه‌وه."
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: "شه‌وانه هێزه عێراقییه‌كان ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن، ئه‌گینا ناوچه‌كانیان پێناپارێزرێت به تایبه‌ت سنوورى حه‌ویجه."
نازم که‌هیه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا ژماره‌یێک گوندنشین له پارێزگاكانى دیاله و که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین كوژراون و زۆربه‌ى كوژراوه‌كان موختارى گونده‌كانن و ئه‌مه جگه له چه‌ندین هێرشى جیاجیاى داعش له كه‌ركووک و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و له دوایین ڕووداویشدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خێزانێکی چوار که‌سیی کورد له ناحیه‌ی گوڵاڵه (جه‌له‌ولا) له لایه‌ن چه‌کدارانی نه‌ناسراوه‌وه کۆمه‌ڵکوژ کراون.
ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى ڕۆژئاواى که‌رکووک ده‌ڵێت: "به‌شێكى زۆر له‌و ماڵانه‌ى حه‌ویجه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى گه‌ڕاونه‌ته‌وه، جارێكىتر ناوچه‌كانیان به‌ره‌و که‌رکووک جێده‌هێڵن."
ناوبراو گوتیشی: "چه‌کدارێکی زۆری داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه و ناوچه‌كه‌ش فراوانه و هێزه عێراقییه‌كان بۆیان ناپارێزرێت."
شایانی باسه؛ له هه‌ندێک ناوچه‌ى که‌رکووک و دیاله تێكچوونى دۆخى ئه‌منى گه‌یشتۆته ئاستێک که دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه ماڵه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و ڕوو ده‌كه‌نه ناوچه ئارامه‌كان و تا ئێستاش ھیچ ده‌زگایێکی ئه‌منی و ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به چالاک بوونه‌وه‌ی داعش له‌و سنووره نه‌کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment