به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌شیر حه‌داد بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی: "به‌پێی ده‌ستووری عێراق تا ڕۆژی 2-11 كات له به‌رده‌م د. عادل عهبدولمههدیدایه بۆ پێشكه‌ش كردنی كابینه‌كه‌ی به په‌رله‌مان و دوای ئه‌و واده‌یه په‌رله‌مان ناتوانێت كابینه‌كه‌ی قبووڵ بكات به‌ڵكوو ده‌بێت سه‌رۆک كۆماری عێراق كاندیدێكی نوێ ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ڕه‌نگه (یه‌ک بۆ دوو) له سیڤی كاندیده بێلایه‌نه‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان هه‌ڵبژێردرێن ئه‌وانه‌ی سیڤیان ناردوووه، ئه‌وانی دیكه سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بن، چوونكه لایه‌نه سیاسییه‌كان قبووڵی ناكه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدیش بۆ دروست كردنی پردی متمانه بوو له نێوان حكوومه‌تی داهاتوو و خه‌ڵكدا نه‌ک مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت كابینه‌كه‌ی هه‌مووی یان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بێلایه‌ن بێت".
د. به‌شیر حه‌داد سه‌باره‌ت به داواكاریی كوردیش له پۆسته‌كانی داهاتووی كابینه‌ی نوێی عێراق گوتیشی: "به‌و پێیه‌ی كورد ئێستا به‌شداری و قورساییی گرنگی هه‌یه، بۆیه ئه‌مجاره زیاتر داوا ده‌كه‌ن هه‌م پۆستی وه‌زاره‌تی "سیادی" هه‌م وه‌زاره‌تی "خزمه‌تگوزاری" به‌ڵام چه‌ند و چ وه‌زاره‌تێک تا ئه‌مڕۆش گفتوگۆی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه و له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ئه‌وه‌ش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment