به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی بنیادنانه‌وه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تى: "هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بوونی نییه و به هه‌موو شێوه‌یێک هه‌موووان پشتیوانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێین".
ناوبراو وتیشى: "پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق جیاوازه له شێوازه‌كانی پێشووتر، هه‌روه‌ها ئاسایییه هه‌ندێک لایه‌ن هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانیان به‌ركه‌وێت ئه‌ویش له میانه‌ی ململانێی سیاسی و مافی خۆیاندا ده‌بێت".
شایانی باسه؛ تا ئێستا كابینه‌ى نوێ به سه‌رۆكایه‌تیى عادل عه‌بدولمه‌هدى پێشكه‌شى په‌رله‌مان نه‌كراوه، چوونكه چه‌ند وه‌زاره‌تێک یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه و هه‌ندێک له قه‌واره سیاسییه‌كانیش گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى گرنگتر و زیاتر.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment