کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست که‌وتوووه شاندێکی ئه‌مریکی پێکهاتوو له ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ڕێکخراوی سیا سه‌ردانی شاری مه‌نبه‌جیان کرد و نزیک به 2 کاتژمێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسیی ئه‌و شاره گفتوگۆیان کرد.
ئه‌و شانده 9 که‌سییه که له نێوانیشیاندا 4 ئه‌ندامی مێزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی سیا ئاماده‌ن به سه‌ردانکردنی مه‌نبه‌ج چالاکیی دیپلۆماسییانه‌ی له‌باره‌ی سێهه‌مین قۆناغی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌ست پێ‌کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی مه‌نبه‌ج و هێزه‌کانی سه‌ر به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌باره‌ی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزه ئه‌مریکی- تورکییه‌کان -که له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات- گفتوگۆیان کردوووه. ئه‌و شانده داوایان له به‌رپرسانی مه‌نبه‌ج کردوووه که ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پاشه‌کشێ له مه‌نبه‌ج نه‌نێنه‌وه.
ئه‌و شانده له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی سه‌ره‌تا له سنووری هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و حه‌سه‌که ڕۆیشتوون و دواتر سه‌ردانی مه‌نبه‌جیان کردوووه. ئه‌و دیداره‌ی شاندی ئه‌مریکا که به شێوه‌یێکی نهێنییانه پێوشوێنگری ده‌کرا له ڕۆژی هه‌ینی 19ی ئه‌کته‌وبری 2018 ده‌ستی پێ‌کرد و له سه‌ره‌تا ئه‌و وه‌فده له مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی کۆ بوونه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری عه‌شیره و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌نبه‌ج دیدار و گفتوگۆیان کرد. دواتر وه‌فدی ئه‌مریکا به ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئه‌مریکا سه‌ردانی ناوچه‌کانی "ابوگلگل" و "شبدی شیرین"یان کرد و له بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له شهبدی شیرین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوپای سووریای دیموکراتیک کۆبوونه‌وه‌یێکی نهێنییان ئه‌نجام دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment